گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەلعەرەب: دواكەوتنی هەڵبژاردن چەند لایەنێكی ئەرێنی هەیە

2021.01.21 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: دواكەوتنی هەڵبژاردن چەند لایەنێكی ئەرێنی هەیە

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن باس لەوەدەكات كە دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق هەندێك لایەنی باشی هەیە بۆ پرۆسەكە و دەرفەت ڕەخساندنە بۆ هێزە نوێیەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە ئەمڕۆ (21 كانونی دووەمی 2021) تێیدا هاتووە، دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەخت دەرفەت بە زۆرترین ژمارەى حزبە سیاسییە نوێیەکان کە لە خۆپیشاندانەکان دروستبوون دەدات بەشدارى لە کێبڕکێى هەڵبژاردنەکان بکەن، هەروەها زۆرترین ژمارەى دەنگدەران ڕازى بکرێن بۆ نوێکردنەوەى زانیاریەکانیان تا بەشدارى لە پرۆسەکەدا بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، چاودێران پێیان وایە بەشداریکردنى زۆر لە هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ حزبە عێراقیە تەقلیدییەکان کە زۆربەیان باکگراوندێکى ئیسلامى سیاسییان هەیە دەخاتە کێشەوە، بەپێى ئاماژەکانى نوێکردنەوەى تۆمارەکانى دەنگدان دەردەکەوێت کە چینى گەنجان بە ئاشکرا بەشدارى لە نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران دەکەن.

 

ڕۆژنامەى ئەلعەرەب لەزارى سەرچاوەیەکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، ڕێژەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدان لەنێوان گەنجاندا زۆر بەرزە، ژمارەیەکى ورد لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەوانەى کە مافى دەنگدانیان هەیە، بەڵام ئاماژەکان باس لەوەدەکەن کە 25 ملیۆن کەس مافى دەنگدانى هەیە، ئەوەش دواى زیادکردنى لەدایکبووانى ساڵانى 2001 و 2002 و 2003، کە گەیشتونەتە تەمەنى یاسایى بۆ بەشداریکردنى لە هەڵبژاردن کە تەمەنى 18 ساڵە.