گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەورەترین ناوەندی ڤاکسین گڕی گرت

ڤیدیۆ؛ گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە جیهاندا ئاگری گرت

2021.01.21 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

لە وڵاتی هندستان ئاگر لە باڵەخانەی گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە جهاندا کەوتەوە و ترسی ئەوە هەیە کە ڕووداوەکە زیان بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڤاکسین  بگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی هندستان (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) ئاگر لە پەیمانگای "سیرۆم ئینیستیوت ئۆف" کەوتووەتەوە کە گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی ڤاکسینە لە جیھاندا و دوکەڵێکی زۆر سەر باڵەخانەکەی داپۆشیوە.

 

ئەگەرچی بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئەو ڕووداوە ڕەنگە زیان بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیهاندا بگەیەنێت، بەڵام سەرچاوەیەک لە پەیمانگاکە بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی وتووە، " کۆگای ھەڵگرتنی ڤاکسینەکان زیانی بەرنەکەوتووە و ئاگرەکە لە بەشێکی تەواونەکراوی بیناکەدا کەوتووەتەوە."

 

ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها سێ کارمەندی پەیمانگاکە مەترسییان لەسەر هەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕزگاریان کردوون.

 

پەیمانگاکە گەورەترین ناوەندی بەرھەمھێنانی ڤاکسینە لە جیھاندا و بەگوێرەی گرێبەستێک یەک ملیار ژەم لە ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد و ئاسترازینیکای بەڕیتانی بەرهەمدەهێنێت.