ناس کورد-
سهرۆكی دهستهی چاككردن و پاراستنی ژینگهی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حكومهتی ههرێم هاوشێوهی سندوقی خانهنشینی دهستی بۆ سندوقی ژینگەش بردووه و پارەکەی بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پارەکانی سندوقی ژینگە تەنها وەک ژمارە هەن و بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی هەرێم تێیکەوتووە، حکومەت وەک چۆن دەستی بۆ پارەی سندوقی خانەنشینی بردووە، دەستی بۆ پارەی سندوقی ژینگەش بردووە."
وتیشی، "ئێمە نەمانتوانیوە لەو دۆخەدا هیچ شتێک بڵێین، چونکە لەکاتێکدا خەڵک بێ موچە بێت، ناتوانین بڵێین نابێت دەستکاری ئەو پارەیە بکەن و هیچ چارەیەکمان نەبووە."
هاوکات وتهبێژی دهستهكهش ژمارهی كهیسی سهرپێچیكاران له كۆمپانیا و هاوڵاتیان لە ساڵی 2020، خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی ڕابردوودا 429 کەیسیان لە شاری هەولێر هەبووە و 23 کەیسیان سزادراون، هەروەها لە سلێمانی125 کەیس هەبووە و سێ کەیسیان سزا دراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها لە دهۆک 43 کەیس هەبووە و حەوت کەیسیان سزادراون، هەروەها لە ڕاپەڕین 56 کەیس و لە گەرمیان دوو کەیس هەبوون.