گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری زیاتر

باشترین گۆڵکاری بیانی لە خولی نایابی ئینگلیزی توشی کۆرۆنا بوو

2021.01.21 - 19:38
App store icon Play store icon Play store icon
باشترین گۆڵکاری بیانی لە خولی نایابی ئینگلیزی توشی کۆرۆنا بوو

 ناس کورد-

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاند، "ئەنجامی پشکنینی کۆرۆناکەم یەکلایی بووەوە و دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەم و چەند نیشانەیەکی سەرەتاییم تێدا دەرکەوتووە."

 

ئەگوێرۆ لەدوای ئەوەی بەرکەوتەی لەگەڵ توشبوویەکی کۆرۆنا هەبوو، بەهۆیەوە خۆی کەرەنتینە کرد و چوار یاری ڕابردووی یانەکەی لەدەستدا، دواجاریش پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو، هەربۆیە پێویستە بەردەوام بێت لەسەر کەرەنتینە.

 

ئەگوێرۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی و یەکەم یاریزانی بیانییە زۆرترین گۆڵی لە خولی ئینگلیزیدا تۆمارکردبێت کە 180 گۆڵە، بەگشتیش چوارەم باشترین گۆڵکاری مێژووی خولەکەیە لەدوای هەریەک لە ئالان شیرەر، واین ڕۆنی و ئەندی کۆڵ.