گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: جێپەنجەى داعش بە تەقینەوەکانى بەغداوە دیارە

2021.01.21 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: جێپەنجەى داعش بە تەقینەوەکانى بەغداوە دیارە

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، جێپەنجەى داعش دیارە بە تەقینەوەکانى گۆڕەپانى تەیەرانەوە لەناوەڕاستى بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تەحسین خەفاجى وتەبێژى سەرکردایەتى پرۆسە هاوبەشەکان بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند، تەقینەوەکانى مەیدانى "تەیەران" لە ناوەڕاستى شارى بەغدا جێ پەنجەى ڕێکخراوى داعشى پێوە دیارە.

 

وتیشى "شێوازى تەقینەوەکە لەلایەن تیرۆرستانى داعش و قاعیدە و ڕێکخراوە تیرۆرستیەکانەوە بەکاردەهێنرێت و شێوازى کوشتن و بریندارکردنى زۆرترین کەس بەکاردەهێنن".

 

خەفاجى ڕونیکردوەتەوە "تەقینەوەکە لەڕێگەى کەسێکى ئاساییەوە کراوە و دواى ئەوەى خۆى کردوە بە نەخۆش و داواى هاوکارى کردووە، تەقینەوەکەى ئەنجامداوە".

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، لێکۆڵینەوە و جوڵەى ئەمنى دەستیان پێکردووە بۆ ناسینەوەى ئەنجامدەران و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەى لەپشت تەقینەوەکانەوە بوون.