گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

چەند بڕیارێکى نوێ لە کازمییەوە دواى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە

2021.01.21 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکى نوێ لە کازمییەوە دواى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە

ناس کورد-

کۆبوونەوەى بەپەلەى نێوان مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فەرماندە ئەمنى و هەواڵگرییەکان کۆتایی هات و چەند بڕیارێک دەرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، کازمى لەکۆبوونەوەکەدا فەرمانیکردووە بە کردنەوەى دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لەبارەى تەقینەوەکان، وەستان لەسەر هۆکارەکانى ئەو دزەکردنە ئەمنییە، راوەدونانى شانە نوستوە تیرۆریستییەکان.

 

کازمى هەروەها فەرمانیکردووە بە هێزە ئەمنییەکان کە لە ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنى ئاسایشى هاوڵاتییان و گرتنەبەر رێوشوێنى مەیدانى پێویست لەو بارەیەوە. پێویستى هاریکاریکردنى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن سوپاى عێراقەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییانى مەدەنى دەریدەخات کە شەڕى دژى تیرۆر بەردەوامە و درێژمەودایە.

  

کازمى  وتیشى "سەرجەم تواناکانى دەوڵەت و هەوڵە ئەمنى و هەواڵگرییەکان خراونەتە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە، بۆ دۆزینەوە و بە سزاگەیاندنى پلاندەرانى تەقینەوەکان و ئەوانەى پشتیوانیانن".

  

 هەروەها سوربوونى خۆى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى گۆڕانکاریی لە پۆستە ئەمنییەکان و جەختیکردەوە لەو بارەیەوە ناچنە ژێر بارى فشار و ئیرادەى سیاسییەوە.

 

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى خۆکوژى لەگۆڕەپانى تەیەران لەبەغدا روویاندا و بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکە برینداربوون.   

  

دواى تەقینەوەکان مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بەغدا ڕێکخست و دواتریش گەیشتە شوێنی تەقینەوەکە.     

  

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووە."    

  

هەر لەدوای کۆبوونەوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان گەیشتە شوێنی تەقینەوەکان لە گۆڕەپانى تەیەرانى شارى بەغدا.

لا يتوفر وصف.