گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر و مام رۆستەم لە ئێوارە خوانێكی سەركردەیەكی یەكێتی كاردانەوەی لێكەوتەوە

2019.05.25 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر و مام رۆستەم لە ئێوارە خوانێكی سەركردەیەكی یەكێتی كاردانەوەی لێكەوتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پشكی (بزوتنەوەی گۆڕان) و مام رۆستەم هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێوارە خوانێكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، لەناو كادران و هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە. . ئێوارەی ڕۆژی (پێنجشەممە)ی ڕابردوو، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئێوارە خوانێكی بۆ ژمارەیەك لە سەركردە و كەسایەتی سیاسی لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدا و لەنێو ئەو وێنانەی كە بڵاوكرانەوە وێنەی دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پشكی گۆڕان و مام ڕۆستەم هەڵسوڕاوی دیاری ئەو بزووتنەوەیە لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی جۆراوجۆری لێكەوتەوە. . لەبارەی ئامادەبوونیان لەو ئێوارە خوانەدا، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:"ئەو دانیشتنە بەبۆنەی داوەتێكی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلییەوە بووە بۆ یەكە ئیدارییەكانی سلێمانی و دانیشتنێكی دۆستانە بووە". . لەبارەی كاردانەوەی دەركەوتنیان لەو ئێوارە خوانە و ئەو رەخنانەی لەو بارەیەوە رووبەڕوویان كراوەتەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوە كرد، چیتر ناكرێت بە نەفەسی دووبەرەكی كار بكەین و پێویستە سەرجەم لایەنەكانی هەرێم لەیەكتر نزیكببنەوە. . بەگرنگیشیزانی كە بەتایبەتی گۆڕان و پارتی و یەكێتی هێندە نزیكبن وەك یەك تیم لە كابینەی نوێی حكومەت كار بكەن پێكەوە. . چالاك موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رەتیكردەوە ئەو دەركەوتنە وەك دانیشتنێكی سیاسی نێوان گۆڕان و یەكێتی وێنا بكرێت و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو دانیشتنە هیچ پەیوەندییەكی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەبووە. . وتیشی "دانیشتنێكی دۆستانە بووە، بەتایبەت كە مام ڕۆستەم هاوڕێیەكی كۆنی كۆسرەت ڕەسوڵە و هەڤاڵ ئەبوبەكریش پارێزگاری سلێمانییە". . سەبارەت بەنزیكبوونەوەی حزبەكەی و یەكێتی، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ئاماژەی بەوە كرد، هیچ نزیكبوونەوە و پەیوەندییەكی فەرمی لەنێوان ئەوان و یەكێتیدا نییە، چونكە چوار ڕێكەوتن لەنێوانیاندا هەیە و یەكێتی پێشێلی كردوون. . دەركەوتنی هەڤاڵ ئەبوبەكر و مام رۆستەم لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی لە كاتێكدایە كە لەدوای تەقەكردن لە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەكە لە شاری سلێمانی هەموو دانیشتن و گفتوگۆیەكی لەگەڵ یەكێتی هەڵپەسارد. .