ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى دەکەن لەکۆتایی ئەم مانگەدا دوو شەپۆلی تری بەفر و باران هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینییەکان، لە رۆژی پێنجشەممە ٢٨/١ تا کۆتایی مانگ دوو زنجیرە شەپۆلی بارانبارین و بەفر بارین جارێکی دیکە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکانی دەریای سپی ناوەراست و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت، ئەوەش بەپێی لاپەڕەى کەشوهەواى کوردستان لە فەیسبوک.
هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە ئەنجامی ھاتنی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەک لە ئەوروپاوە لە سبەینێ ھەینیەوە ٢٢/١/٢٠٢١ رەوشی کەش و ھەوای ھەرێم سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش ئەگۆرێت بۆ ساماڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، کاریگەری باى سارد و وشک تا بەرەبەیانی رۆژی شەمە ٢٣/١ بەردەوامی ئەبێت ، پلەکانی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا لەشەوان و بەرەبەیاندا لە ئاستی سفر و ژێر سفری سلیزیدا دەبن تا رۆژی یەکشەمە، دواتر پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە بە تێکرای ٣-٦ پلەی سیلیزی.