گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەوێنە؛ لەدوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی تەقینەوەکان

2021.01.21 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لەدوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی تەقینەوەکان

ناس کورد-

بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا و بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بەغدا ڕێکخست و دواتریش گەیشتە شوێنی تەقینەوەکە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووە."

 

هەر لەدوای کۆبوونەوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان گەیشتە شوێنی تەقینەوەکان لە گۆڕەپانى تەیەرانى شارى بەغدا.

 

 

ئەوەش لەدوای تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا دێت کە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان بەهۆیانەوە تائێستا 32 کەس کوژراون و 110 کەسیش برینداربوون.

 

حەسەن تەمیمى، وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا (21ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەکرد، وەزارەتى تەندروستى 32 کوژراو، 110 بریندارى تۆمارکردووە بەهۆى ئەو دوو تەقینەوەیەوە کە لەبەغدا روویاندا.