ناس کورد-
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەى تەقینەوەکانى شارى بەغداى کرد و ئامادەیى پێشکەشکردنى هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ بریندارەکان دوپات کردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان (21ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون.
سەرۆکایەتى هەرێم جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە "هه‌رێمى كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى هەرێم پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات".
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە "ئەو هێرشه تيرۆرستيانه نيشاندهرى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م بهرپرسياريهتيى نيشتمانى بۆ تهبايى و يهكڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییەکان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان".
پێشتریش لەتویتێکیدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەیى حکومەتى هەرێمى بۆ هەر جۆرە یارمەتى و پاڵپشتیەک پیشاندا.