گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى یەکلاکردنەوەى

دوا زانیاری لەبارەی سكاڵاكەی عێراق دژی توركیا لەبارەی نەوتی هەرێم

2021.01.21 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیاری لەبارەی سكاڵاكەی عێراق دژی توركیا لەبارەی نەوتی هەرێم

ناس کورد-

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە دادگاى پاریس لەمانگى نیساندا ئەو سکاڵایە یەکلایی بکاتەوە کە بەغدا دژى تورکیا تۆماریکردووە لەبارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە لاپەڕەى خۆی لە فەیسبووک کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (21ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە لیژنەی دارایی یەکێک لەو خاڵانەی باسی کردووە ئەو سکاڵایە بوو کە عێراق لەدادگای پاریس لەدژی تورکیا تۆماریکردوە و داوای 26 ملیار دۆلار دەکات.

 

باسی لەوەشکردووە، عادل عەبدولمەهدی پێشتر ئەو سکاڵایەی وەستاندووەو ئێستا دوبارە دەستیان پێکردوەتەوە بڕیارە دادگای پاریس لەمانگی نیساندا یەکلایبکاتەوە.

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاندووە، ئەوە دەریدەخات کە دەبێت تورکیا ڕێکبکەوێت لەگەڵ عێراق، هەرێم وەک ئەوەی لێهاتووە (نایم ورجلها بالشمس).

 

باڵیۆزى عێراق لەئەنکەرە (14ى کانوونى یەکەمى 2020) ئاشکرایکرد، عێراق لەدادگاکانى  فەڕەنسا لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمەوە سکاڵاى لەدژى تورکیا بەرزکردووەتەوە.  

  

حەسەن جەنابى لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، چەندین دۆسیەى گوماناوى لەگەڵ تورکیادا هەن دەبێت لەلایەن هەردوولاوە چارەسەر بکرێن و یەکلاى بکرێنەوە، لەوانەش بلۆککردنى پارەى عێراقى لەبانکەکانى تورکیا کە پارەى هەناردەى نەوتى هەرێمە.  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چەندین سکاڵا لەدادگاکانى فەڕەنسا لەدژى تورکیا لەبارەى فرۆشتنى نەوتى هەرێمەوە لەلایەن عێراقەوە بەرزکراونەتەوە و ئەو پرسەش پێویستى بەگفتوگۆکردنى عێراقى تورکى هەیە.