ناس کورد-
لەدواى سوێندخواردن و کەوتنەڕێ بەرەو کۆشکى سپى، جیل بایدن هاوسەرى سەرۆکى نوێى ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێکەوە جیهانێکى باشتر بۆ هەمووان پێکدەهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جیل بایدن خانمى یەکەمى ئەمەریکا (21ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى توێتیکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند " سوپاستان دەکەین لەوەى کەباوەڕەتان بەشتێکى گەورەتر لەئێمە هەیە کەجیهانێکى باشتر بونیاد دەنێن چونکە پێکەوە هەوڵدەدەین".
دوێنى (چوارشەممە)، جۆ بایدن وەکو 46 هەمین سەرۆکى ئەمەریکا سوێندى خوارد و دواتر لەگەڵ هاوسەر و ئەندامانى ترى خێزانەکەیدا بەرەو کۆشکى سپى بەڕێکەوت و وەک سەرۆکى ئەمەریکا دەستبەکاربوو.