گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جۆ بایدن لە گۆڕینى دیزانى ژورەکەى لەکۆشکى سپى دەستى بە کارەکانى کرد (وێنە)

2021.01.21 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
جۆ بایدن لە گۆڕینى دیزانى ژورەکەى لەکۆشکى سپى دەستى بە کارەکانى کرد (وێنە)

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى ئاشکراى کرد، لەگەڵ دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى نوێى ئەمەریکا، جۆ بایدن گۆڕانکارییەکى زۆرى لە کۆشکى سپى و ژورى سەرۆک ئەنجامداوە و شوێنەوارەکانى دۆناڵد ترەمپى بە ژورى سەرۆکى ئەو وڵاتەوە نەهێشتووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمەریکا (21ى کانوونى دووەمى 2021) لە راپۆرتێکدا  کە" ناس کورد " بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، لەگەڵ گەیشتنى جۆ بایدن بەکۆشکى سپى چەندین گۆڕانکارى لەدیزاینى ژوورەکەیدا کردووە، کۆمەڵێک وێنە و پەیکەرى سەرۆکانى پێشوو و سەرکردەکانى پێشووترى ئەمەریکا داناوە و هەروەها گۆڕانکارى لەپەردە و فەرشى ژوورەکەشدا کردووە و بەتەواوەتى شوێنەوارەکانى ترەمپى بەدیزانى ژوورەکەوە نەهێڵاوە.

 

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لە نوسینگەى کۆشکى سپى بۆ سەرۆکایەتیکردنى ئەمەریکا هەموو سەرۆکە نوێییەکان دیزاینى ژوورەکەیان دەگۆڕن بەو شێوەیەى کە خۆیان دەیانەوێت و لەگەڵ کەسایەتى و جۆرى سەرۆکایەتى کردنیان دەگونجێت و هەروەها وەکو گوزارشتێکیش لەخەونەکانیان.