گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوترێ بە داس کوژراوە

لێدوانی پۆلیسی دهۆک لەبارەی دۆزینەوەی تەرمى کەسێک 

2021.01.21 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی پۆلیسی دهۆک لەبارەی دۆزینەوەی تەرمى کەسێک 

ناس کورد-

لەسەر ڕێگای ناحیەی زاویتە تەرمی کەسێک دەدۆزرێتەوە و باس لەوە دەکرێت بە داس کوژراوە و پۆلیسی دهۆکیش روونکردنەوە لەبارەیەوە دەدات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هێمن سڵێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (21ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە سەر ڕێگای زاویتە و گوندی بێسرێ دۆزراوەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا". 

 

رونیشیکردەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە تا ئێستا تەرمەکە نەناسراوەتەوە و نازانرێت کێیە و هێندە هەیە کە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە.

 

لەبارەی ئەوەی دەوترێت بە داس کوژراوە، وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک رونیکردەوە "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێل لێیداوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە".