گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

ئامارى سەرەتایى کوژراو و بریندارانى تەقینەوەکانى بەغدا راگەیەندرا

2021.01.21 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى سەرەتایى کوژراو و بریندارانى تەقینەوەکانى بەغدا راگەیەندرا

ناس کورد-

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ئامارى سەرەتایى کوژراو و بریندارانى دوو تەقینەوەکەى گۆڕەپانى تەیەرانى شارى بەغداى راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقدا (21ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "لە تەقینەوەکانى گۆڕەپانى تەیەراندا وەک ئامارى سەرەتایى 13 کەس کوژراوون و 19 کەسیش برینداربوون.

 

کەمێک لەمەوبەر دوو تەقینەوەى خۆکوژى لە گۆڕەپانى تەیەران لە ناوەندى شارى بەغدا روویاندا و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەک کوژران و برینداربوون.  

  

پەیامنێرى "ناس" لە شارى بەغدا (21ى کانوونى دووەمى 2021) رایگەیاند "لەناوەندى شارى بەغدا و لەناو گۆڕەپانى تەیەران دوو تەقینەوە ڕوویاندا".  

  

بەگوێرەى پەیامنێرى ناس تەقینەوەکە خۆکوژى بووە و لە رێگەى پشتێنى بۆمبرێژکراوەوە ئەنجامدراوە و ئەو بازاڕە میللییەى کردوەتە ئامانج.