گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە ’ڕێگاکە زۆر مەترسیداربووە’

2021.01.21 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە ’ڕێگاکە زۆر مەترسیداربووە’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا باس لە داخستنی ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و ناحیەی هیران دەکات و ئاماژە بەوەدەکات بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر ڕێگاکە زۆر مەترسیدار بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر (پێنجشەممە، 21ى کانونی دووەمی 2021) لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی بەرێز ئاگادار دەکەینەوە کەوا بەهۆی دابارینی بەفرو دابەزینی پلەکانی گەرماوە ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ سەر چیای سەفین و ناحیەی هیران لە ئێستادا گیراوە.  

 

بەگوێرەى ئاگادارییەکە، هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر لەکاتی ئێستا خەریکی ڕاماڵینی بەفرن، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 5 پلەی ژێر سفر مانەوەی ئەو کەمە بەفرەی سەر رێگایەکە دەکات بەشەختەو بەستەڵەک و زۆر مەتەسیدارتری دەکات لەبەفرەکە.

 

هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، شۆفێران وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن ڕێگای شەقڵاوە -هیران بەکاربهێنن.