گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دەزگایەکى تەندروستى هەرێم رونکردنەوە لەبارەى ئەنفلۆنزای باڵندە دەدات 

2021.01.21 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
دەزگایەکى تەندروستى هەرێم رونکردنەوە لەبارەى ئەنفلۆنزای باڵندە دەدات 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت، تائێستا هیچ كه‌یسێكمان نییە پشتڕاستكرابێتەوە كه‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە (21ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە ڕایگەیاند، تائێستا هیچ كه‌یسێكی پشتڕاستكراوە لە نەخۆشخانەکان نییە كه‌ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بێت، له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا هەر کەیسێکی گوماناوی هه‌بووبێت پشكنینیان بۆ كراوە و نێگه‌تیڤ ده‌رچووە پشكنینه‌كانیان.

 

دەربارەی ئەگەری بوونی چەند ئەنفلۆنزایەک لەوەرزی زستان هاوکات لەگەڵ بوونی کۆرۆنا ڤایرۆس و ئەنفلۆنزای باڵندە چەندە مەترسیدارتر دەبن؟ د.شەماڵ دەڵێت "له‌ڕووی پزیشكییه‌وه‌ به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ هه‌روه‌ها ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و په‌تای كۆرۆنا بڵاوبێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ شتێكی باش نه‌بێت، كێشه‌ی ڤایرۆس ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر دوو ڤایرۆس له‌جه‌سته‌یه‌كدا یه‌كبگرن له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكاری، واته‌ بازدان ڕووبدات وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌ریتانیا بینیمان ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن كۆڤید 20، بۆچوونی زانستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئاساییه‌ بازدان چه‌ند هه‌فته‌جارێك له‌ڤایرۆس ڕووبدات ئێمه‌ هیوادارین ئه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراق بڵاونه‌بێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مكاته‌دا كه‌وه‌رزی زستانه‌ و په‌تای وه‌رزی هه‌یه‌ تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌مان ده‌كات".

 

باسی لەوەشکرد، نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا کە تایبەتە بە توشبووانی کۆرۆنا، توشبوانی کۆرۆنا لە ئێستادا نزیكبۆته‌وه‌ له‌سفر، بۆ ئەوەش لە ماوەی 15 ڕۆژ وادەکەین نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا ته‌عقیم بكرێت و ئاماده‌ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌پۆلێكی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، كۆرۆنا یان ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ بڵاوببێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ به‌و شێوه‌ بڵاوبێته‌وه‌".

 

هەروەها ئەوەشی وت "ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌، کاتی خۆی جیهان توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نامانه‌وێت خه‌ڵك له‌و بابه‌ته‌ بترسێت چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ و ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش ئاسانتر كۆنترۆڵ بكرێت له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا".