گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە پایزى داهاتوودا 

2021.01.21 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە پایزى داهاتوودا 

ناس کورد- 

وەزیرى پێشوترى نەوتى عێراق پێشبینى دەکات لەپایزى داهاتوودا نرخى نەوت بگاتە نێوان 55 بۆ 60 دۆلار و دەشڵێت، دەبێت عێراق جموجۆڵى سیاسى بۆ شوێنگرتنێکى ستراتیژى لەئۆپیک دەستپێبکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیرى پێشووترى نەوتى عێراق (21ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، بەرزبونەوەى نرخەکانى نەوت لەئێستادا لاوازە و لەسەر بنەماى خواست و خستنەڕوو ڕوینەداوە بەتایبەت چەند هۆکارێک کاریگەرى بۆ سەرى هەیە لەوانە پەتاى کۆرۆنا و تواناى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بۆ پەلەکردن لەبەردەستخستنى ڤاکسینەکان بۆ ئەوەى بازاڕى بەشێوەیەکى لەسەرخۆ ببوژێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، سیاسەتەکانى جۆ بایدنى سەرۆکى نوێى ئەمەریکا نازانرێت تاچەندە پێچەوانەى سیاسەتەکانى ترەمپ دەبێت بەتایبەت لەبارەى ڕێککەوتنامەى کەشوهەوا و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین و هەروەها تواناى ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس بۆ بەرەنگارى ئەو ئاڵنگارییانە.

 

بەحرلعلوم دەشڵێت، جێگیربوونى نرخەکانى نەوت بۆ بەرهەمهێنەران و بەکاربەران کاتێکى زۆرى دەوێت و پێدەچێت پایزى داهاتوو نرخەکان لەنێوان 55 بۆ 60 دۆلار جێگیربونێک بەخۆیەوە ببینێت و ئەوەش لەسەر هاندانى نرخەکەى بەبەرهەمهێنانى نەوتى بەردین و دواتریش لەسەر کێبرکێى وڵاتانى سەرەکى لەوانە ئەمەریکا و ڕووسیا و سعودیە وەستاوە.