گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان نێچیرڤان بارزانى و مەزڵوم کۆبانێ

2021.01.21 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان نێچیرڤان بارزانى و مەزڵوم کۆبانێ

ناس کورد-

سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان (21ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى خوالێخۆشبووى دايكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لاى خۆيه‌وه‌ مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ نێچيرڤان بارزانى و هاوخه‌مييان ده‌ربڕیوە.