گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

جۆ بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونى 15 بڕیارى دەرکرد

2021.01.21 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
جۆ بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونى 15 بڕیارى دەرکرد

ناس کورد-

جۆ بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونى لە کۆشکى سپى وەک سەرۆکى ئەمەریکا 15 بڕیارى سەرۆکایەتى دەرکرد و تیایدا چەند بڕیارێکى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەو وڵاتەى هەڵوەشاندەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى (21ى کانوونى دووەمى 2021) رایگەیاند "بایدن لەگەڵ دەستبەکاربوونى 15 بڕیارى سەرۆکایەتى دەرکرد و چەند بڕیارێکى سەرۆکى پێشووى ئەمەریکاى هەڵوەشاندەوە".

 

بەوتەى ساکى، بایدن بڕیارى قەدەغەکردنى گەشتى هاووڵاتیانى چەند وڵاتێکى موسڵمانى بۆ ئەمەریکا و بڕیارى کشانەوەى ئەمەریکاى لە رێکخراوى تەندروستى جیهانى، هەڵوەشاندۆتەوە.

 

هاوکات کشانەوەى ئەمەریکا لە رێککەوتنی پاریس بۆ کەشو هەوا یەکێکى تر بووە لەو بڕیارانەى کە لەلایەن سەرۆکى نوێى ئەو وڵاتەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

پێشتر گەورەی فەرمانبەرانی كۆشكی سپی ڕۆن كلین دوایەكی ئاراستەی سەرجەم ئاژانسە فیدراڵییەكانی ئەمەریكا كرد سەرجەم ئەو یاسا و فەرمانانە ڕاگرن كە لەم رۆژانەی دواییدا سەرۆكی پێشوو دۆناڵد ترەمپ دەریكردوون.  

  

ئەم فرمانە بەدوای ئەوەدا هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە دواین ساتەکانی دەسەڵاتیدا وەک سەرۆکى ئەو وڵاتە، بڕیاری لێبوردنی بۆ 73 کەسایەتی لە ئەمریکا دەرکردبوو، هەروەها سزای 70 کەسی تری سوک کرد.    

  

پێشتر ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کارمەندانى کۆشکى سپى لەوە دەترسن کەلێنێک لە بەڵگەنامە فەرمییەکانى کۆشکى سپى دروست ببێت، ئەوەش بەهۆى مامەڵەى ترەمپ لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەدا کە پێویستە ئەرشیف بکرێن.    

  

بەپێی راپۆرتێکى ئاژانسەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، زۆر گرنگى بەو یاسایانە نەداوە کە سەرۆک ناچار دەکەن سەرجەم بەڵگەنامەکان لە سەردەمى ویلایەتەکەیدا بپارێزێت و ڕاهاتبوو دواى سەیرکردنیان ئەو بەڵگەنامانە بدڕێنێت.    

 

پێشنیوەڕۆى ڕۆژى (چوارشەممە، 20ى کانونى دووەمى 2021) بە کاتى واشنتۆنى پایتەختى ئەمەریکا ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆکانى پێشوو باراک ئۆباما، جۆرج دەبلیو بۆش و بیل کلینتۆن سەرۆکایەتى پێشوو ئامادەبوو.    

  

هەرچەند دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشوو ئامادە نەبوو، بەڵام مایک پێنسى جێگرى ئامادەبوو، لە مەراسیمەکەدا جۆ بایدن سوێندى یاسایى خوارد و بە فەرمى بووە 46هەمین سەرۆکى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و بەڵێنیدا کە بەرگرى لە دەستورى ئەمەریکا بکات.