گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى ئەنفلۆنزاى باڵندەوە

2021.01.21 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى ئەنفلۆنزاى باڵندەوە

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە لە هیچ ناوچەیەکى هەرێم ئەنفلۆنزاى باڵندە تۆمار نەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە وەزارەتی کشتوکاڵ (21ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، گفتوگۆ و بەدواداچون بۆ کێشەکانی بواری ڤێتەرنەری لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە کراوە و جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی لەهیچ ناوچەو شارێکی هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێک لەو نەخۆشیە تۆمارنەکراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لیژنەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوەی هەندێک لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە دەربارەی مرداربونەوەی ژمارەیەک مریشک لە پارێزگاکان هۆکارەکەی تەنها پەتا وەرزیەکانە و ساڵانە لەم وەرزەدا ڕودەدەن بە هۆکاری جیاواز، بەڵام لەبەرئەوەی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شاری سامەڕا، زیاتر سەرنجی هاوڵاتیان و راگەیاندنەکانی ڕاکێشاوە.

 

داواش لە سەرجەم بەڕێوەبەری پارێزگاکان کراوە بە وردی بەدواداچون لەسەر ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکان بکەن و ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە جێ بەجێ بکەن.