گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکارى ژەهراوى بوونى کوڕ و کچێک لە یەکێک لە باخەکانى سیتەک 

2021.01.20 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکارى ژەهراوى بوونى کوڕ و کچێک لە یەکێک لە باخەکانى سیتەک 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح 

بەهۆی گازی زۆپاوە، کوڕ و کچێک لەیەکێک لە باخەکانی سیتەک ژەهراوی دەبن، کوڕەکە گیانلەدەستدەدات و کچەکەش باری تەندروستی جێگیر نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار (20ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "بەهۆی گازی زۆپاوە، کوڕ و کچێک لەیەکێک لە باخەکانی سیتەک ژەهراوی بوون، کوڕەکە گیانیلەدەستداوە و کچەکەش بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار، بەڵام لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیر نییە".

 

ئاماژەی بەوە شکرد "کوڕەکە تەمەنی 28 ساڵە ناوی( ژ.ا) و کچەکەش تەمەنی 24 ساڵە، ڕووداوەکەش کاتژمێر 7:00ى ئەم ئێوارەیە ڕوویداوە".

 

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی کوڕەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی توێکاری".