گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى: ترەمپ بەنیازە پارتێکی سیاسى نوێ پێکبهێنێت 

2021.01.20 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکى ئەمەریکى: ترەمپ بەنیازە پارتێکی سیاسى نوێ پێکبهێنێت 

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، پێش چەند ڕۆژێک لە بەجێهیشتنی پۆستەکەی، لەگەڵ یاریدەدەرەکانی تاوتوێی پێکهێنانی پارتێکی سیاسی نوێى کردووە، ئەوەش بەمەبەستی مانەوەی هەژموونی دوای ماڵئاوایکردن لەکۆشکی سپی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی" وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئەمەریکی(  19ی کانوونی دووەمی 2021 ) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ترەمپ، ئەوەیان ئاشکراکردووە" هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی باسی ئەو بابەتەی کردووە کە دەیەوێت پارتێکی نوێ بە ناوی "پارتی نەتەوەیی"  پێکبهێنێت".

 

ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە باسیلەوەشکردووە "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ترەمپ  دوچاری دوژمانەیەتی چەند سەرکردەیەکی کۆمارییەکان بۆتەوە لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، وەک میچ ماککۆنێل، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی پیران کە ئەوەی وتبوو،"ترەمپ شایەنی ئەوەیە کە سەرکۆنە بکرێت، چونکە هانی ئاژاوەکانی 6ی کانوونی دووەمی داوە وتاوانبارە بە داگیرکردنی  باڵەخانەی کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانییەوە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو" سەرباری ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ڕاپرسییەکان ئەو دەردەخەن کەهێشتا ترەمپ ناوبانگێکی زۆری لە ناو دەنگدەرانی کۆماریدا  هەیە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "هێشتا دیارنییە ترەمپ تا چەند ڕاستگۆیە سەبارەت بە دروستکردنی ئەو ارتە نوێیە، چونکە ئەم هەنگاوە پێویستی بە وەبەرهێنانێکی بەرچاو هەیە، پێدەچێت ترەمپ لە وهەنگاوداپشت بە بنکەیەکی گەورەی لایەنگرانی ببەستێت، کە هەندێکیان پێش هەڵمەتی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی 2016دا دەنگیان بە کۆمارییەکان نەدابوو".

 

ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو" پارتی سێیهەم لە ئەمەریکا بەشێوەیەکی ئاسایی شکست دەهێنن لە بەدەستهێنانی پشتگیرییەکی تەواو وناتوانێت ڕۆڵی سەرەکی ببینێت لە پاڵ پارتی کۆماری و دیموکراتەکاندا.