گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیو ملیۆن دۆلارى تێدەچێت

دواى ڕۆیشتنى ترامپ پاکژکردنەوەى کۆشکى سپى دەستیپێکرد

2021.01.20 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
دواى ڕۆیشتنى ترامپ پاکژکردنەوەى کۆشکى سپى دەستیپێکرد

ناس کورد-

دواى ئەوەى دۆناڵد ترامپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا کۆشکى سپى جێهێشت پاکژکردنەوەى کۆشکى سپى دەستیپێکرد و بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمەریکاش نیو ملیۆن دۆلارى تێدەچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکانى هەواڵى ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، دواى ئەوەى دۆناڵد ترامپ و خێزانەکەى کۆشکى سپییان جێهێشت، دەستکراوە بە پاکژکردنەوەى کۆشکەکە و ئامادەکردنى بۆ "جۆ بایدن" سەرۆکى نوێى ئەمەریکا و خێزان و تیمەکەى.

 

ڕونیشکراوەتەوە، پرۆسەى پاککردنەوەکە نیو ملیۆن دۆلارى تێدەچێت و بە مادەى پاکژکەرەوە کۆشکەکە پاکدەکرێتەوە، هەروەها پرۆژەکە 5 کاتژمێرى پێدەچێت.

 

بەپێى زانیاریەکان، پاکژکردنەوەکە بە پرۆسەیەکى ورد و گشتگیر دەکرێت و هیچ بەشێکى کۆشکى سپى پشتگوێ ناخرێت، بەتایبەتى دواى ئەوەى ترامپ و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارەکانى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، هەروەها پێشتر ڕێوشوێنى خۆپارێزى نەگیراوەتەبەر.

 

سەرچاوەکانى هەواڵ باسى ئەوەشیان کردوە، بەشێک لە یاریدەدەرەکانى بایدن نایانەوێت ڕاستەوخۆ بچنە کۆشکى سپییەوە و ماوەیەک لە شوێنى میواندارى "بلێر هاوس"دا دەمێننەوە تا ئەو کاتەى پرۆسەى پاکژکردنەوەکە بە تەواوەتى کۆتایى دێت.

 

پاکژکردنەوەکە 132 ژوور و شەش نهۆم و 600 دەرگا و پەنجەرە و 35 گەرما و دەستشۆر و 5 چێشتخانە و سەرجەم قادرمە و ئەسانسۆرەکان دەگرێتەوە، ئەوەش سەرەڕاى کەلوپەلەکانى ناو کۆشکى سپى.