ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى عێراق ئامادەیە هەموو دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان بە هەموو تیچوونەکانیەوە وەربگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد حاجى رەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق (20ى کانوونى دووەمى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ وەزیرى نەوت و بەرپرسى کۆمپانیاى سۆمۆ و کادرە پیشکەوتووەکانى ئەو وەزارەتە کۆبوەتەوە و بابەتى نەوتى هەرێم یەکێک بووە لە تەوەرە گرنگەکانى کۆبوونەوەکە.
ئەحمەد حاجى ڕەشید رونیکردەوە، بەغدا ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچونەکانیەوە و ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت ئەوا بەغدا ڕازییە داهاتی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت.
بەوتەى ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە ئەگەرى پێدانى داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوت بەو نرخەى سۆمۆ دەیفڕۆشێت ئەم گرفتانە رووبەڕووى هەرێم دەبێتەوە:
۱_ هەرێم ئەگەر بەرمیلێک نەوت بدات بە (٥٠)$ ئەوا ٥٥٪ دەڕوات بۆ تێچووی و قازانجی کۆمپانیاکان ، واتە هەرێم لەوبڕە تەنها ۲۲.٥ بیست و دوو دۆلارو نیوی بۆ دەمێنێتەوە و ۲۷.٥ بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات .
۲_ بەدڵنیاییەوە نەوتی هەرێم کەمتر لەنەوتی عێراق دەفرۆشرێت بە (۱۱) دۆلار واتە هەرێم دەبێت ئەو (۱۱) دۆلارەش قەرەبوو بکاتەوە جگە لەپشکی کۆمپانیاکان بۆیە ئەم خاڵە جێبەجێکردنی زۆر قورسە
۳_ هەرێم لەبەرمیلێک ئەگەر ۲۲.٥ بیست و دو دۆلارو نیوی دەست بکەوێت ئەوا دەبێت خۆی ۲۷.٥ بیست و حەوت دۆلاری بخاتە سەر بەئیزافەی ئەو (۱۱) دۆلاری کە بەکەتر فۆشتویەتی .
ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراقیش ئەو کارەى بە قازانج خواردنى سەرى مایە ناوبردووە.
وتەکانى ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق لەکاتێکدایە کە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند هەفتەی داهاتوو شاندێك لەهەرێمەوە دەچێتە بەغدا بەبێ ئەوەی سروشت و ئەركی ئەو شاندە دەستنیشان بكات.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم پاش كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ئەمڕۆ (20 كانونی دووەمی 2021) له تویتهری خۆیهوه رایگهیاند، ههفتهی داهاتوو شاندی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدا دهكات.
مهسرور بارزانی، له زنجیره تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تویتهر رایگهیاندووه، ههفتهی داهاتوو شاندی ههرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی دهچێتەوە بهغدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له ههوڵهكان كردووه بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق كە بریارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.