گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئینتەرنێت لە 8ی بەیانیەوە تا 11ی پێش نیوەرۆ رادەگیرێت

گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکانی پۆلەکۆتاکان کراوە

2019.05.25 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکانی پۆلەکۆتاکان کراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤال فەتاح بریارە سبەی تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و رۆژی دواتریش قۆناغی 9ی بنەڕەتی لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم دەستپێبکەن، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت گۆڕانکارییان لە شێوازی پرسیارەکاندا کردووە. . سامان سێوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ناس كورد راگەیاند : سبەی  یەك شەممە 26 ی 5ی 2019 یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوە گەشتییەكانی قۆناغی پۆلی 12 ئامادەیی بە بەشداری 115 هەزار 949  خوێندكار لە هەر سێ‌ بەشی زانستی، وێژەیی و پێشەیی دەستپێدەکەن. . وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند بۆ رۆژی دواتریش بە بەشداری 118هەزار و 383 خوێندکار تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستپێدەکەن. . سامان سیوەیلی ئەوەشی وت بریاردراوە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 11ی پێشنیوەڕۆ ئینتەرنێت لە سەراسەری کوردستان رابگیرێت ئەوەش بۆ رێگری لە گزی کردن و دزە پێکردن پرسیاری تاقیکردنەوەکان. . لە بارەی هەوڵدان بۆ گزی کردن رایگەیاند هەر خوێندكارێكیش پەنا ببات بۆ گزی كردن دوو ساڵ لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی گشتی بێبەش دەكریت. . لە هەرچوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان   چوار هەزار و 101 هۆل ئامادە كراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان زیاتر لە 20 هەزار مامۆستا و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی چاودێری تاقیکردنەوەکان دەکەن. . وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد بۆ تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە شێوازی پرسیارەکان کراوە بە جۆرێک پرسیارەكان  کراونەتە 26 گروپ، پەڕاوی ولامدانەوەی پرسیارەكانیش كراوە بە 5 ستون هەرستونێك لە 10پرسیار پێكهاتووە. .