گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ڕونکردنەوەى سندوقى نیشتەجێبون لەبارەى پێدانى قەرزى بێسود

2021.01.20 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى سندوقى نیشتەجێبون لەبارەى پێدانى قەرزى بێسود

ناس کورد-

سندوقى نیشتەجێبونى عێراق بڵاویکردەوە، ئەو قەرزەى دەدرێت بە هاووڵاتیان لە پێناو کڕینى یەکەى نیشتەجێبون لە 75 ملیۆن دینار بۆ بەغدا و 50 ملیۆن بۆ پارێزگاکانى تر تێناپەڕێت و بە "عمولە"ى 5% کە یەکجار وەردەگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سندوقى نیشتەجێبونى عێراق (چوارشەممە، 20ى کانونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کردووە، دەستدەکەن بە پێدانى قەرز بە هاووڵاتیان، قەرزەکە بۆ ناو شارى بەغدا 75 ملیۆن دینار و بۆ دەوروبەر و پارێزگاکانى تریش 50 ملیۆن دینارە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، قەرزەکە بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبونە و بەبێ زیادەیە و بەماوەى 20 ساڵ دەدرێتەوە، ئەو ئاسانکاریانەش بەرامبەر "عمولە"ى 5%ە کە یەکجار وەردەگیرێت.

 

سەبارەت بە چۆنێتى وەرگرتنى قەرزەکە سندوقەکە ئاماژەى بەوە داوە، بە گرەنتى هەمان یەکەى نیشتەجێبون کە دەکڕدرێت و کەفالەتێک کە سندوقەکە پێى رازى بێت.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر حکومەتى عێراق ئاشکرایکرد کە دەستدەکەن بە دابەشکردنى قەرز بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبون.