مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند هەفتەی داهاتوو شاندێك لەهەرێمەوە دەچێتە بەغدا بەبێ ئەوەی سروشت و ئەركی ئەو شاندە دەستنیشان بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پاش كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی ئەمڕۆ (20 كانونی دووەمی 2021) له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی ده‌چێتەوە به‌غدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له هه‌وڵه‌كان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق كە بریارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.
دەقی هەندێك لە تویتەکانی سەرۆکی حکومەت:
ئەمڕۆ زانیاریم بە دیپلۆماتکارانی بیانی دا، ئەوانەی لە کوردستان نیشتەجێن. گفتوگۆمان له باره‌ی هەوڵە جیهانییەکان كرد لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوایین پێشهاتەکان لە ناوچەکە و گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا خسته‌ڕوو.
لەگەڵ بەغدا، ئامانجمان ئەوەیە به‌شه بودجه‌ی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی مسۆگەر بکەین. شاندەکەمان هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆی زیاتر دەگەڕێتەوە بەغدا.
پشتگیریی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقم پێگەیاندن. دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی دادپەروەر و پرۆسەیەکی شەفاف ببینین، بە (ئامادەبوونی) چاودێرانی نێودەوڵەتی، لەوانەش نەتەوە یەکگرتووەکان.
باسم لە پێشکەوتنەکانی به‌رنامه‌ی چاكسازی کرد. ئێمە هاوبەشیی نوێ و بەهێزترمان لەگەڵ کەرتی تایبەت داناوە بۆ ئەوەی دڵنیابین لە پێشکەوتنی بەرنامەی هەمەجۆرکردنمان. ئەو هاوبەشییە گشتی-تایبەتەی دەبنە هۆی دروستکردنی پرۆژەی ژێرخانی زیاتر، خزمەتگوزاریی زیاتر و کاری نوێ.
پلانمان ئەوەیە داهاتی ناوخۆیی نانەوتی و گازی زیاد بکەین، رێکخستن و بەهێزکردنی یاساکانی باج جێبکەینەوە. ئێمە بەشە گرنگەکانی حکومەت بەدیجیتاڵ دەکەین بۆ وردبینی لە خەرجییە گشتییەکانمان و نەهێشتنی خەرجیی ناپێویست و مۆدێرنیزەکردنی سێکتەری گشتی.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكەن لە رەشنوسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیدا بۆ 2021.