گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: کۆرۆنا نوێیەکە گەیشتووە 60 وڵات

2021.01.20 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: کۆرۆنا نوێیەکە گەیشتووە 60 وڵات

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى ڕایگەیاند، ڤایرۆسە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا سەریهەڵدا گەیشتووەتە 60 وڵات، دەشڵێت، تا تەشەنە بکات هێندە تواناى گۆڕینى زیاتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (20ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى دووەم کە لە باشوورى ئەفریقیا سەریهەڵدا کە پێدەچێت لەوەى بەریتانیاش زیاتر تەشەنە بسەنێت لەئێستادا گەیشتووەتە 23 وڵات.

 

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، جۆرێکى ترى ڤایرۆسەکە لە یابان سەریهەڵداوە و کاریگەرییەکى بەهێزى بۆ سەر کۆئەندامى بەرگریی مرۆڤ هەیە و ئەوەش پێویستى بەزیاتر بەدواداچوون هەیە.

 

ڕێکخراوەکە دەشڵێت، تاوەکو ڤایرۆسەکە بڵاوببێتەوە هێندەش دەرفەتى خۆگۆڕینى زیاتر دەبێت و دۆخى جیهانى گواستنەوەشى وادەکات پێشبینى سەرهەڵدانى چەند نەوەیەکى ترى ڤایرۆسە بکرێت.

 

تەندروستیی جیهانى باسى لەوەش کردووە، زۆربوونى ژمارەى توشبووان و خێرا تەشەنە سەندنى ڤایرۆسەکە سیستمە تەندروستیەکان دەخاتە ژێر فشارێکى زۆرەوە.