گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بڕیار لەسەر چارەسەرى کێشەى یەکەکانی نیشتەجێ بوون درا

2021.01.20 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار لەسەر چارەسەرى کێشەى یەکەکانی نیشتەجێ بوون درا

ناس کورد-

قایقامیەتى سلێمانى بڕیاری دا لەسەر ئاستى باڵا کاربکرێت بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون و لە نزیکترین کاتدا لەو بارەیەوە هەنگاو بنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە (20 کانوونی دووەمی 2021)  لەکۆبوونەوەى نێوان ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی و  داواکاری گشتی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و نوێنەری بەشێک لە سیتییەکانی سلێمانی گرفت و کێشەکانی یەکەکانی نیشتەجێ بوون بە ووردی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە درا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە کۆبوونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی وتى، "بەپێی ڕێنمایی و یاسا بەرکارەکان مامەڵە لەگەڵ کێشەو کەموکورتییەکان لە یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتی ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی کوالیت و نرخ و داواکاری بەشداربوونی یەکەکان و کێشەی زیادەڕۆیی و  سەرجەم گرفتەکانی تر، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لە ئاستی باڵا کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بکرێت و ڕێگری لە ھەموو ئەو سەرپێچیانە بکرێت کە لەلایەن وەبەرھێن و کۆمپانیاکانەوە لە یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، بۆ بنەبڕکردنی گرفت و کەموکورتییەکان لایەنی حکومەت لەنزیکترن کاتدا ھەموو ھەنگاوێکی کارگێڕی و یاسایی دەگرێتەبەر و وەبەرھێن و کۆمپانیاکان پابەند دەکرێن بە سەرجەم رێنمایی و یاسا بەرکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .