گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی باس لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی موچە دەکات

2021.01.20 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی باس لە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی موچە دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت کار دەکات بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابوری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و "هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی کانونی دووەمی 20221) مەسرور بارزانی لەگەڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە هاتووە، "سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی."

 

دەشڵێت، "سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بەردەوام کاری کردووە بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت و هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن . بۆ ئەم مەبەستەش ، هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت."

me_ga.php?id=2240

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە بابەتی موچە دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و نابێت موچە بکرێتە کارتێکی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی برسیکردن لە دژی مووچەخۆرانی هەرێم بەکاربهێنرێت."

 


مەسرور بارزانی ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێمدا بە "ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکخستنەوەی باجەکان و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ . گوتیشی هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ لە پێناو دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم."


وتیشی، "فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە ناوچەکە و خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و پەرەپێدانی پەیوەندییە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی. ئاماژەشی بە گرنگیی بەردەوامبوونی هاریکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.
لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە."