گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

17 فەرمانی سەرۆکایەتی لە جۆ بایدنەوە

2021.01.20 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
17 فەرمانی سەرۆکایەتی لە جۆ بایدنەوە

ناس کورد-

جۆ بایدن، سەرۆکى هەڵبژێردراوی ئەمریکا 17 فەرمانی سەرۆکایەتی دەردەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى ئەو بڕیار و ڕێکارانەی ترەمپ لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا گرتییەبەر. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لەدوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک 46مین سەرۆکی ئەمریکا، سەرجەم ڕێکار و بڕیارەکانی ترەمپ لەبارەى کۆچی هاوڵاتیان بۆ ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەر بەپێی بڕیارەکان، بایدن قەدەغەی گەشتکردنی هاوڵاتیانی وڵاتانی موسڵمان بۆ ئەمریکا ڕادەگرێت.

 

هەروەها بایدن دروستکردنی دیواری سنوریی لەگەڵ مەکسیک ڕادەگرێت و ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێککەوتننامەى پاریس.

 

هەروەها بڕیاری کشانەوەى ئەمریکا لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکشێنێتەوە.