گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گواستنەوەیەکى جیاواز

پشت پەردەى پێنج کاتژمێرى ڕۆشتنى خانەوادەى ترەمپ و چوونى بایدن بۆ کۆشک

2021.01.20 - 12:11
App store icon Play store icon Play store icon
پشت پەردەى پێنج کاتژمێرى ڕۆشتنى خانەوادەى ترەمپ و چوونى بایدن بۆ کۆشک

ناس کورد-

لەکاتێکدا سەرۆکى نوێى ئەمریکا سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمى دەستبەکاربوونى، هەوڵەکانى پشت پەردە لە کۆشکى سپى دوور لە چاوى میدیا و راى گشتى بەردەوامە بۆ پێشوازى لێکردنى خۆى و خانەوادەکەى و فەرمانبەرەکانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "دەنگى ئەمریکا"، سندوق و کۆگاکان پڕن لە کەلوپەلى تایبەتى ئەو فەرمانبەرانەى کە دەڕۆن، بەشێک لە یاریدەدەرانى کۆشکى سپیش لە باخچەکەدا سەرقاڵى وێنەگرتنن.

 

لەیەکەم رۆژى دەستبەکاربووندا و لەچەند کاتژمێرێکى کەمدا، خێزانى سەرۆک کۆشک جێدەهێڵێت و کۆشک پاک دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ سەرۆکى نوێ.

 

ئەنجیلا ڕید کە بەرێوەبەرى فەرمانبەرەکانى کۆشکى سپییە دەڵێت، "ئامانجى کۆتایی لەو رۆژەدا ماڵئاواییە لە سەرۆک و خێزانەکەى، لەماوەى پێنج بۆ شەش کاتژمێردا شوێنەکە بۆ سەرۆکى نوێ و خانەوادەکەى رێکدەخرێت".

 

بەڵام رۆژى گواستنەوە ئەمساڵ جیاوازە، پێش ئەوەى بایدن بچێتە کۆشک، لانى کەم سێ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بۆیە پڕۆسەى پاککردنەوەى کۆشک چڕترکراوەتەوە.

 

بەپێی "سی ئێن ئێن"، میلانیا ترەمپ خانمى یەکەم بەکردەیی چەندین بارهەڵگرى ناردووەتە هاوینەهەوارى "مارالاغو" لە فلۆریدا کە چاوەڕواندەکرێت ترەمپ دواى رۆیشتنى لە واشنتن بچێتە ئەوێ.

 

وەکو خێزانى سەرۆکەکانى پێش خۆى، خانمى یەکەمى نوێ راخەر و کارە هونەرییەکان دیاریدەکەن پێش گواستنەوەیان بۆ کۆشک. هەروەها تیمى کۆشکى سپى لیستى ئەو خواردنانە ئامادە دەکەن کە خێزانى نوێ دەیانەوێت.

 

ئەنیتا ماكبرايد کە لە سێ ئیدارەى سەرۆکایەتیدا سەرۆکى فەرمانبەرەکانى خانمى یەکەم بووە دەڵێت، کاتێک سەرۆکى نوێ دەچێتە کۆشک دواى رێوڕەسمى ئاسایی، سەرجەم جلوبەرگەکانیان لە شوێنى تایبەت دادەنرێن، سەرجەم وێنە تاکەکەسىیەکانیان لەو شوێنانەد دادەنرێن کە دیارى دەکات.