گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە بەڵگەوە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی هاوار دەکات: وەزیری ئاوەدانکردنەوە شوقەی دابەشکردووە

2021.01.20 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی یەکێتی هاوار دەکات: وەزیری ئاوەدانکردنەوە شوقەی دابەشکردووە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەڵگەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن "بەدەر لە یاسا و ڕێنمایەکان چەندین شوقەی دابەشکردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلما فاتیح لە پەیامێکیدا لە فەیسبوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، داوا لە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەی دەکات لە پێناو دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بڕیارێکی وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕابگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

دەشڵێت، "سەدان خێزان بە هیوا و ئومێدێکی گەورەوە لە ساڵی 2013 فۆڕمی نیشتەجێبوونیان پڕکردوەتەوە و بەهیوان لە کرێچێتی ڕزگاریان بێت، بەڵام جەنابی وەزیری ئاوادانکردنەوە بەدەر لە یاسا و ڕێنمایەکان چەندین شوقەی دابەشکردوە لە شوقەکانی کەنەکەوە بەبێ وردبینی و بەبێ فۆڕم لەبری ناوەی یەدەگەکان."

 

سەلما فاتیح نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە 14ی کانونی یەکەمی 2020 دەرچووە و واژۆی دانا عەبدولکەریمی لەسەرە کە لە پشکی بزوتنەوەى گۆڕان وەزیری ئاوەدانکردنەوەیە و ڕەزامەندی داوە بە پێدانی یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە کەسیک.

 

ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتی دەشڵێت، "ئەم بریارە پرە لە ناعەدالەتی، بۆیە تکایە ئەم بڕیارە ڕابگرن، ئێمەش هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر بۆ ڕیگرتن لەم گەندەڵی و ناعەدالەتیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی."

No photo description available.