گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

زانایانی چینی چارەسەرێکی جیناتیان دۆزییەوە کە ’’پیری دوادەخات’’

2021.01.20 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
زانایانی چینی چارەسەرێکی جیناتیان دۆزییەوە کە ’’پیری دوادەخات’’

ناس کورد-

لە دۆزینەوەیەکی زانستیدا کە لەوانەیە "شۆڕشێک" دروست بکات، زانایان چینی چارەسەرێکی جیناتیان دۆزییەوە کە لەوانەیە دیاردەکانی پیری لە مرۆڤدا دوابخات، تاقیکردنەوەکان لەسەر مشک "سەرکەوتوو بووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زاناکان توانیویانە بە تاقیکردنەوەی چارەسەرەکە لەسەر مشک، تەمەنى مشکەکان بۆ ماوەیەک درێژتر بکەنەوە و ئەو ئەنجامەش دەتوانرێت لەسەر مرۆڤ تاقى بکرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە کە لە گۆڤارى (جۆرناڵ ساینس میدیسن)، زاناکان هەوڵیان داوە جینێک بە ناوی (کات 7) پەک بخەن کە بەشدارى سەرەکى هەیە لە پیرکردنی خانەکانی لەش.

 

لاى خۆشیەوە، چۆ چینگ کە سەرپەرشى توێژینەوەیەکەى کردووە دەڵێت، ئەو چارەسەرە لەسەر ئاستى جیهان یەکەمین جۆرە و لەماوەى شەش بۆ هەشت مانگدا هەستیان بە بەرەوپێشچوون کردووە لە مشکەکاندا و تەمەنیان بەنزیکەى 25% درێژبووەتەوە.

 

تیمى زانانی چینى لەڕێگەى پشکنینى هەزاران جینەوە گەڕاون بۆ ئەو پاڵنەرە بەهێزانەى کە دەبنە هۆى دروستبوونى خانەکانى پیرى.

 

چۆ دەشڵێت، تیمەکەیان 100 جینیان لەنێوان 10 هەزار جیندا دیارى کردووە و بۆیان دەرکەوتووە جینی (کات 7) چالاکترین جینە کە بەشدارى لە پیربوونی خانەکاندا دەکات.



هەر بەپێى قسەى زانایان، ئەو جینە یەکێکە لە هەزاران جین کە لەناو خانەى شیردەرەکاندا هەیە و توێژەرانیش سەرکەوتوبوون لە چاندنى ئەو جینە لە جگەرى مشکەکاندا، ئەوەش لەڕێگەى بەکارهێنانى گوێزرەوەى ڤایرۆسى لەسەرخۆ.

 

سەرپەرشتیارى توێژینەوەکە باسى لەوەش کردووە، گەرچى لەئێستا ئەستەمە بتوانن ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر مرۆڤیش ئەنجامبدەن، بەڵام ئومێدیان هەیە ڕێگایەک بدۆزنەوە کە ببێتە هۆى دواخستنى پیرى لە مرۆڤدا گەرچى بۆ ماوەیەکى کەمیش بێت بتوانرێت تەمەنى درێژبکرێتەوە.