گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەڕانەوە بۆ نرخى پێش قەیران

نرخی نەوت ’’زستانێکی گەرم’’ بەڕێ دەکات

2021.01.20 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت ’’زستانێکی گەرم’’ بەڕێ دەکات

ناس کورد-

شیکەرەوەیەکى ڕوسی پێشبینی دەکات نرخى نەوت لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا کەمێک دابەزین بەخۆوە ببینێت، دواى هەڵکشانەکانى ئێستا و ئاڕاستەکەى بەرەو نرخى پێش قەیرانى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دميترى ميگۆنۆف، شیکەرەوەى ڕوسى لە شیکردنەوەیەکدا بۆ نرخى نەوت لە ڕۆژنامەى "ئیزفيستيا"ى روسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى کانونى دووەمى 2021) باسى لەوەکردووە، نرخى نەوت لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لەسەروى 50 دۆلار جێگیر بووە، نەوتى برێنت گەیشتووەتە نرخێکى بێپێشینە لەو کاتەوە قەیرانى کۆرۆنا سەریهەڵداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخ کە هۆکارەکەى زیادبوونى خواستە، زۆرێک لە وڵاتان کە بەشێک نین لە رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس، لە سەروى هەمویانەوە ئەمریکا دەست دەکەن بە زیادکردنى بەرهەمهێنان و هەناردە.

 

دەشڵێت، هەلى زیادبوونى خستنەڕووى نەوت زیاتر دەبێت لەئەگەرى هەڵگرتنى سزاکانى سەر ئێران و فەنزوێلا، کە کارێکى چاوەڕوانکراوە دواى دەستبەکاربوونى جۆ بایدن، بۆیە نرخى نەوت لە نیوەى یەکەمى ئەمساڵدا دابەزینێکى کەم بەخۆوە دەبینێت و لە 45-50 دۆلاردا مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

سەبارەت بە ڕوسیا، ئەو شیکەرەوەیە پێیوایە سەقامگیریی نرخ بۆ ئەو وڵاتە رووداوێکى باشە، چونکە لەساڵى رابردوودا پاشەکشەى پیشەسازى دەرهێنان تاڕادەیەکى زۆر بووە هۆى قەیرانى دارایی.