گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژی سوکایەتییەکانی ماکرۆن بە ئیسلام

ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکى فەڕەنسى لە دژی ماکرۆن ’’طلع البدر علينا’’ دەڵێتەوە

2021.01.20 - 09:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژێکى فەڕەنسى لە دژی ماکرۆن ’’طلع البدر علينا’’ دەڵێتەوە

ناس کورد-

وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێست و سوکایەتییەکانی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکى فەرەنسا دژى ئایینى ئیسلام، گۆرانیبێژێکى فەڕەنسى سرودی "طلع البدر علينا" بە زمانى فەرەنسى دەڵێت و ڕەخنەش لە ماکرۆنیش دەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوندا تیموژ کە بە ڕەچەڵەک خەڵکى وڵاتی "مۆڵدۆڤا"یە کە وڵاتێکی ئەوروپییە و دەکەوێتە نێوان ئۆکرانیا و ڕۆمانیا، لە دایکبوى ساڵى 1998ـە، دواى گەڕان بەدواى قورئان و ئایینى ئیسلامدا موسوڵمان بووە، ڕەخنە لە هەڵوێستەکانى ماکرۆن و ئەو فەڕەنسیانە دەگرێت کە بێڕێزى بە پێغەمبەرى ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لیوندا وەک وەڵامێک بۆ ئەو کارانە سرودی "طلع البدر علينا" بە زمان و ئاوازی فەڕەنسى دەڵێت کە پیاهەڵدانە بە پێغەمبەرى ئیسلام محەمەد (درودى خواى لەسەر بێت)،  لە وتەیەکیشدا باسى لەوەکردوە، ماکرۆن بە هێرشکردنە سەر ئیسلام هەستى خەڵک ئازاد دەکات و بێڕێزیکردن بە بەها پیرۆزەکان و بیروباوەڕەکانى ئیسلام ڕەت دەکاتەوە.