گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

160 داواکاریی جیاجیا

گفتوگۆکان لەبارەى چارەنوسى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران

2021.01.20 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
گفتوگۆکان لەبارەى چارەنوسى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران

ناس کورد-
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق گفتوگۆکانى لەبارەى چارەنوسى لێبڕینى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە پڕۆژەى بودجە دواخستووە و زیاتر لە 160 داواکارى ڕادەستکراوە بۆ هەموارکردنى پڕۆژەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى "مەدا"ى عێراقى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ی کانونی دووەمی 2021)، دواى ئەنجامدانى وردبینى، لیژنە پەرلەمانییەکان دەستدەکەن بە هەموارکردنى ماددەکانى پڕۆژەیاسای بودجە و گواستنەوەى بەشێک لە پارە تەرخانکراوەکان و کەمکردنەوەى خەرجى، بە ئامانجى کەمکردنەوەى کورتهێنان کە بە 70 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سوهاد عەقیلى، ئەندامى لیژنەى دارایی دەڵێت، لیژنەکەیان چەند لیژنەیەکى لاوەکى دروستکردووە بۆ تاوتوێکردنى ماددەکانى پڕۆژەیاساکە لە ڕێگەى کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەکان بۆ خێراکردنى کارەکان لەو بارەیەوە.


وتیشى، یەکێک لە لیژنەکان ڕاسپێردراوە کار لەسەر بودجەى سەرۆکایەتییەکان بکات، لیژنەکان بەراوردى بودجەى سێ ساڵى رابردوو دەکەن لەگەڵ بودجەى ئێستا.


لەبارەى باجى سەر داهات کە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە عەقیلى دەڵێت، تاوتوێکردنى ئەو پرسە لەئێستادا دواخراوە و لیژنەکە پێشنیاز دەکات یاساى باجی ژمارە (113) ساڵى 1982 کارابکرێت لە پێناو کەمکردنەوەى زیان لەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان یان کەمکردنەوەى.


باسى لەوەشکردووە، پەرلەمان نیازى هەیە قەبارەى بودجە لە 164 ترلیۆن دینارەوە بۆ 120 ترلیۆن کەم بکاتەوە.

 

لیژنەى دارایی تا ئێستا زیاتر لە 160 داواکارى کوتلە سیاسی و لیژنەکانى ڕادەستکراوە بۆ هەموارى پڕۆژەیاساى بودجە.


سالم تەفیلى، ئەندامى لیژنەى ئابورى و وەبەهێنان ڕایگەیاند، جموجۆڵى سیاسی هەیە بۆ پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشى حکومى - پەرلەمانى بۆ پێداچونەوە بەسەرجەم گۆڕانکارییەکان.