گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان چارەنوسی یاسای ’’بەسەربازیکردنی زۆرەملێ’’ ئاشکرا دەکات

2021.01.20 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان چارەنوسی یاسای ’’بەسەربازیکردنی زۆرەملێ’’ ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانرێت لەم خولەی ئێستادا پەرلەماندا پڕۆژەیاسای "بەسەربازکردنى زۆرەملێ"ی تێپەڕێنرێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەو پرسە "دەکەوێتە دوای پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولخالق عەزاوی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "بەسەربازکردنى زۆرەملێ سەرباری گرنگییەکەی، بەڵام کەوتووەتە قوڵایی کێشە و ئارێشە ئاڵۆزە سیاسییەکانی عێراق لە پێشەوەى هەمووی کێشەی تائیفی، هەرچەندە ئەو یاسایە وا دەکات هەموو پێکهاتە و لایەنەکان خزمەتی یەک ئاڵا بکەن، بەڵام هیچ ئاسۆیەک نابینم کە لەم حکومەتەى ئێستادا ئەو بابەتە سەربگرێت، بۆیە بە چەند هۆکارێک دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، "حکومەتی پێشوو گوێی بە بابەتی بەسەربازیکردنی زۆرەملێ دەدا، هیوامان هەبوو کە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و بنێردرێت بۆ پەرلەمان کە ئەو کاتە زۆرینە لەگەڵ تێپەڕاندنی بوون، بەڵام حکومەتی ئێستا بە چەند هۆکارێکی جیاواز بووە بابەتەکەى دواخستووە، بۆیە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، لەوانەیە بکەوێتە ئەستۆی حکومەتی داهاتوو.

 

پێشتر ئەو ئەندامەى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارى بەسەربازکردنى زۆرە ملێ لەوڵاتدا بسەپێنرێت سێ کێشەى سەرەکى چارەسەر دەبێت لەوانە نەمانى گروپى چەکدارى و چارەسەرکردنى بێکارى گەنجان و کێشە لۆجیستیەکانى سوپا.  

  

عەبدولخالیق عەزاوى (14ى کانونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (بغداد الیوم) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، ئەگەر لەعێراقدا کار بەسەربازیکردنى زۆرە ملێ بکرێت سێ کێشەى سەرەکى چارەسەر دەکرێت لەگرنگترینیان چارەسەرکردنى بێکارى گەنجانە و بەوەش ئینتیمایان بۆ نیشتیمان زیاتر بۆ دەگەڕێتەوە.  


  

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەسەربازیکردنى زۆرە ملێ کێشەى دەمارگیرى تایفەگەرى و پەڕگیرى دووردەکەونەوە کە لەئێستادا بەشێکى زۆرى بەچەکداربوون لەو هێزانەدا ئەو دیاردانەى دروستکردووە، هەروەها سەپاندنى ئەو پرەنسیپە بەشێک لەکێشەى گەنجانیش چارەسەر دەکات لەوانە بێکارى و مانگانە بەشێک موچەى بۆ دابیندەکرێت و دەشتوانرێت لەو ڕێگەیەوە سود لەتواناکانیان وەربگیردرێت.  

  

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، سودێکى تر سەپاندنەوەى ئەو بڕیارە ئەوەیە جۆرێک لەسوپایەکى یەکگرتوو بۆ عێراق دروست دەبێت و بەوەش گروپ و کۆمەڵەى جیاجیا چەکدارەکان کەمدەبنەوە و ئەوەش ئۆقرەیى زیاتر لەوڵاتدا بەدى دەهێنێت.  

  

عەزاوى باسى لەوەش کردووە، خاڵێکى تر ئەوەیە بەشێکى زۆرى کێشە لۆجستیەکانى هێزى ئەمنیى و سەربازى عێراقى چارەسەر دەبێت لەوانە مەشق و ڕاهێنان و فێرکردنیان بەزانستى نوێ و کێشەى تەمەنی چەکداریش لەئێستا چارەسەر دەبێت.