گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ داوا دەکات ئەمریکییەکان نزا بۆ سەرکەوتنی بایدن بکەن

2021.01.19 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ داوا دەکات ئەمریکییەکان نزا بۆ سەرکەوتنی بایدن بکەن

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا داوا لە ئەمریکییەکان دەکات نزا بۆ سەرکەوتنی ئیدارەی جۆبایدن، سەرۆکى هەڵبژاردراوی ئەمریکا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرباری چەندین ڕەتکردنەوە و هەوڵی ترەمپ بۆ قڵپکردنەوەى ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام بڕیارە سبەینێ ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، وەک 47مین سەرۆکى ئەمریکا دەستبەکاربێت.

 

ترەمپ ڕاشیگەیاند، "ئەمریکییەکان هەستیان بە ترس کرد لە هێرشی سەر بینای کۆنگرێس، توندوتیژی سیاسی هێرشە بۆسەر هەمووان و ناکرێت چاوپۆشی لێبکرێت."

 

جەختی کردەوە کە ئەو یەکەم سەرۆکى ئەمریکایە کە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا هیچ شەڕێکی بۆ وڵاتەکەی دروست نەکردووە.

 

زیاتر بخوێنەوە: چی دەبێت ئەگەر ترەمپ ئامادە نەبێت بڕوات؟

 

ترەمپ وتیشی، "بەشێوەیەک هەموو جیهانم یەکخست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى چین کە پێشتر نمونەی نەبووە."