گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرزی 75 بۆ 125 ملیۆن دیناری

زانیاری لەسەر ئەو قەرزەی کە عێراق بەبێ سود دەیداتە هەموو هاوڵاتییەک

2021.01.19 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو قەرزەی کە عێراق بەبێ سود دەیداتە هەموو هاوڵاتییەک

ناس کورد-

حکومەتى عێراقى ئاشکرای کرد، بانکى ناوەندى دەستپێشخەریەکى کردووە بۆ قەرزدان بە هاوڵاتیان بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون و قەرزەکەش هیچ سودێکى ناچێتە سەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو (19ى کانونى دووەمى 2020) وتى، کارەکانى لیژنەى چاودێرى لەسەر دەستپێشخەرى بانکى ناوەندى بۆ پێدانى قەرز بە هاوڵاتیان پەسەند کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕوونیشیکردەوە، لە چوارچێوەى ئەو ئاسانکاریانە پێدانى قەرزە بە هاوڵاتیان بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەکانى وەبەرهێنان، کە بڕەکەى 125 ملیۆن دینارى عێراقییە و بە ماوەى 20 ساڵ لە ڕێگەى بانکى خانوبەرەوە دەدرێتەوە و هیچ سودێکیشی ناچێتە سەر.

 

حەسەن نازم هێماى بۆ ئەوەشکردوە، هەروەها بۆ کڕینى یەکەى نیشتەجێبوون لە دەرەوەی کۆمەڵگەکانی وەبەرهێنان بڕەکەى 75 ملیۆن دینارە و بەهەمان شێوە بەماوەى 20 ساڵ بەبێ هیچ زیادەیەک لە ڕێگەى سندوقى نیشتەجێبوون دەدرێتەوە."

 

"هەرچى قەرزى خاوەنکار و پیشەوەرانە لەڕێگەى بانکى پیشەسازیەوە دەبێت و پرۆژە خزمەتگوزارى، گەشتیارى، تەندروستى، فێرکارى و پیشەسازیەکان دەگرێتەوە و بە زیادەى 3% و بۆ ماوەى 15 ساڵ دەدرێتەوە.

 

وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیران ئەوەشى ئاشکراکردوە "بۆ پێدانى قەرزەکە پشت بە کەفالەتى هاوڵاتیبوون و موچەکانیان بەستراوە لەو بانکانەى ڕێگەپێدراون.