ناس کورد-
لەلایەن دادگای قۆرەتووەوە لە قەزای خانەقین فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دەرچوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لە پۆلیسی قاخانەقین (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2011) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دادگاى قۆرهتوو فهرمانى دەستگیرکردنی بۆ ههر یهكه له عهلى تۆفیق، بهرێوبهرى دهروازهى سنوریی پهروێزخان و حسێن ئهحمهد، بهرێوبهرى گومركى گهرمیان دهركردووە.
وتیشی، فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەهۆی دۆسییەی داخڵکردنی بار و کاری ساختەکاری بووە، بەڵام هیچ شتێک ساغ نەبووەتەوە و دادگا لەوبارەیەوە بڕیار دەدات.
سەرچاوە ئاگادارەکەی پۆلیسی خانەقین ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لەو دوو بەڕێوەبەرە دەستگیرنەکراون.
لەماوەی ڕابردووشدا لەسەر دۆسییەیەکی ساختەکاری لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان، لە سنوری ئیدارەی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەندین کەس دەرچوو و ژمارەیەکیش دەستگیرکران، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی دۆسییەکە ڕوون نەبووەتەوە.