گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یۆڤانتۆس و دوو یانەی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی ڕامۆس دەدەن

2019.05.25 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
یۆڤانتۆس و دوو یانەی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی ڕامۆس دەدەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە دوێنێوە هەواڵی ڕۆشتنی سێرجیۆ ڕامۆس لە یانەی ڕیاڵ مەدرید سەریهەڵداوە و هەواڵەکان لەوبارەیەوە گەرمتر دەبن، بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکانی ئەوروپا یانەیەکی ئیتاڵی و دوو یانەی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی ڕامۆس دەدەن. . گرێبەستی ڕامۆس لە یانە شاهانەکە ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیوە، ئەوەش وای کردووە چارەنوسی ئەو یاریزانە نەزاندراو بێت، بەوەش تا دێت هەواڵەکانی ڕۆشتنی ڕامۆس لە ڕیاڵ مەدرید زیاتر دەبن. . بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی کاپتنەکەی ڕیاڵ مەدرید و دەیەوێت ڕامۆس و رۆناڵدۆ بکاتەوە بە هاوڕێی یەک لە یانەکە. . هاوکات لەلایەکی دیکەوە هەریەک لە یانەکانی مانچستەریونایتد و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پلانیان هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە. . هەربەپێی هەواڵی ڕژنامە ئەوروپیەکان جگە لە یانەکانی ئەوروپا، ڕامۆس گرێبەستێکی لە خولی چینەوە پێگەیشتووە، بەڵام پێناچێت ڕامۆس لە ئێستادا ئەوروپا جێبهێڵێت. . سێرجیۆ ڕامۆس لە ساڵی 2005 بەگرێبەستێک بە بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و تا ئێستا لەو یانەیە ماوەتەوە، بەڵام خراپی دۆخی ئەم وەرزەی یانە شاهانەکە و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی وای لە کاپتنەکەی مەدرید کردووە بیر لە ڕۆشتن بکاتەوە. . .