گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە کوژاندنەوەی گڵۆپێک هاوکاربن

لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لە چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.01.19 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لە چەمچەماڵ ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کور-

لەبارەی کەبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ قائیمقامییەتی قەزاکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هاوکاریان بن ئەگەر بە کوژاندنەوەی گڵۆپێکیش بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ (سێشيممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هاوولاتیانى خۆشەویست  پشکى کارەباى سنورى  چەمچەماڵ  لەلایەن وەزارەتى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى کەمنەکراوەتەوە و تەواوى بەرکەوتەى خۆمان وەردەگرین، هۆکارى کەمبوونەوەى کاتەکانى بوونى کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ زیاد بەکارهێنانى کارەبا لەلایەن هاوولاتیانەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەو خواستەى کە لە ئێستادا هەیە لەتواناى وێستگەکانى دابەشکردن و فیدەرەکان زیاترە و بەناچارى لە کاتى پێویستدا دەبێت بەشێوەیەکى دەورى نزیکەى شەش فیدەر بکوژێنرێنەوە، سەڕەڕاى کوژاندنەوەى محاویلە لەسەر ئەو فیدەرانەى کە ئۆڤەر لۆدن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بۆ بەرچاوڕوونى هاووڵاتیان خواست لەسەر بەکارهێنانى کارەبا لە وەرزى هاویندا نزیکەى 85 میگاوات بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ ئەوەى کە پلەکانى گەرما زۆر دانەبەزیوە  خواستى بەکارهێنانى کارەبا لە 180 میگاوات زیاترە ."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، " بۆ چارەسەرکردنى کێشەى دابەشکردنى کارەبا لە ئێستادا پرۆژەى دانانى وێستگەیەکى دابەشکردنى کارەباى گەڕۆک (مۆبایل) بە تیچووى (1.8 ملیاردینار) لە قۆناغى جێبەجێکردندایە، بەتەواو بوونى ئەو پرۆژەیە بەشێک لە کێشەکانى دابەشکردن چارەسەر دەبێت."

 

قائیمقامییەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکۆتاییدا داواکارین لە هاووڵاتیانى خۆشەویست کە هاوکار بن ئەگەر بە کوژاندنەوەى گلۆپیکیش بێت بۆئەوەى ئەو پەستانە زۆرەى کەلەسەر هێڵ ومحویلەى گەرەک و فیدەرکان و وێستگەکان هەیە کەم بێتەوە."