ناس کورد-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەنگۆی وەرگرتنی بڕی 500 هەزار دینار مانگانە لە سەوزە و میوەفرۆشانی سەر شەقامەکانی هەولێر ڕەت دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (19ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئێمە لە کاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە ڕەت دەکەینەوە، داواکارین لە هەموو دەزگا میدیاییەکان، بە شێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە ڕەفتار لەگەڵ هەواڵەکان بکەن و دوای دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی هەواڵەکان، ئەوسا بڵاو بکرێنەوە."
دەشڵێت، "ئەگەر نا ناچار دەبین کە ڕێکاری یاسایی بگرینەبەر."
دوێنێ لە لەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوی سەرچاوەیەکەوە وا بڵاوکرایەوە کە حکومەتی کرێ لەو سەوزە و میوەفرۆشانە وەردەگرێت کە لەسەر شەقام عەرەبانە دادەنێن.