گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی مەرجی مانەوەی ئاشکراکرد

مێسی مەرجی مانەوەی لە بەرشەلۆنە ئاشکراکرد

2021.01.19 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
مێسی مەرجی مانەوەی لە بەرشەلۆنە ئاشکراکرد

ناس کورد-

لیۆنێل میسیی کاپتنی بەرشەلۆنە لەگەڵ خوان لاپۆرتای کاندیدی سەرۆکایەتیی یانەکە کۆبووەوە و مەرجی مانەوەی لەگەڵ یانەکە ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گرێبەستی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و لەئێستادا هیچ دانوستانێک لەنێوان هەردوولادا نییە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

 

بەگوێرەی بەرنامەی "چێرینگیتۆ "ی ئیسپانی، میسی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە قسەی کردووە و پێی وتووە، "ئەگەر یانەکە لەهاوینی داهاتوو سێ بۆ چوار گرێبەستی باش ئەنجام بدات، لە یانەکە دەمێنمەوە."

 

لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی یانەکە لەلایەن لاپۆرتاوە لە ساڵانی ڕابردوودا، میسی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ناوبراودا هەبوو و چەندین دەستکەوتی گرنگیان بۆ یانەکە بەدەستهێناوە.

 

پێشتر لاپۆرتا زیاتر لەجارێک ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت و ببێتەوە سەرۆی یانەکە، دەتوانێت ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ڕازی بکات کە لە یانەکە بمێنێتەوە.