گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران سزا بەسەر ترەمپدا دەسەپێنێ

ئێران سزا بەسەر دۆناڵد ترەمپدا دەسەپێنێت

2021.01.19 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران سزا بەسەر دۆناڵد ترەمپدا دەسەپێنێت

ناس کورد-

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی دەخاتە لیستی سزاکانییەوە و لە چەند کاتژمیری داهاتووشدا بە فەرمی لیستەکە بڵاودەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستێکی لەناوی ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەمەریکی ئامادەکردووە و سزاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانییان بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییە، یەکێک لەو ناوانە دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئەمەریکایە لەگەڵ هەشت بۆ نۆ بەرپرسی دیکەدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ چەند کاتژمێرێکی لە کۆشکی سپی ماوە و ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی دێت و جۆ بایدن دەسەڵات وەردەگرێت.

 

لەماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئێران بە گرژی و ئاڵۆزی زۆردا تێپەڕین و چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن جۆ بایدنەوە پەیوەندییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.