گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی کازمی لەبارەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

2021.01.19 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی کازمی لەبارەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دەڵێت، "هەموو توانایەکمان خستووەتەگەڕ بۆ پشتگیری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە وتەیەکیدا کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە میوانداری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "پێشتر شەشی حوزەیرانمان دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو وادەیەش پابەندبوونمان بوو بە بەڵێنێک کە لەکاتی گرتنەدەستی بەرپرسیارێتی دامان." 

 

باسى لەوەشکرد، "لە یەکەم ڕۆژى پێکهێنانى حکومەت هەموو توانایەکى دەوڵەتمان بۆ پشتگیریکردنى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دابینکردن، کۆمسۆنێکى باشە و لە دادوەرانى بەتواناى پێکدێن و پێویستیان بە هەموو جۆرەکانى پشتگیرى و پاڵپشتییە."

 

سەرۆک وەزیرانى عێڕاق ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە، "بە درێژایی ماوەى ڕابردوو و لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ هێزە سیاسیەکان و چالاکیە یاسایى و جەماروەیەکان جەختمان لەوە کردووەتەوە کە حکومەت بەو شێوەیەى کە ئەوا ڕێک دەکەون لەسەرى هەڵبژاردن ئەنجام نادات، هەڵبژاردنێکى ئازاد و پاک و دادپەروەریشمان کرد بە مەرج و هەموو هەوڵێکماندا بۆ گەرەنتیکردنى ئاسایشى هەڵبژاردن."

 

سەبارەت بە پێشنیازەکەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن وتى، "ئەوەى پێشکەشکراوە لە لایەن کۆمسیۆنەوە درێژکردنەوەى ماوەى خۆکاندیدکردن و پێدانى دەرفەتێکى زیاترە بۆ تەواوکردنى ئامادەکاریەکانى پرۆسەکە بە باشترین شێوە، ئەوەش واتاى لادان نییە لە بنەمای هەڵبژاردنى پێشوەخت، سازشى لەسەر ناکەین چونکە داواکارییەکى جەماوەرییە و مەرجەعیەت پاڵپشتى دەکات و بەشێکە لە بەرنامەى حکومى."