گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرانترین دەرمان لە مێژوودا نرخەکەى 2 ملیۆن دۆلارە و یەکجار بەکاردەهێندرێت

2019.05.25 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
گرانترین دەرمان لە مێژوودا نرخەکەى 2 ملیۆن دۆلارە و یەکجار بەکاردەهێندرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نرخى دەرمانى چارەسەرکردنى نەخۆشى ماسولکەکانى شەویلگەى منداڵى ساوا کە دەرمانێکى نوێیە زیاترە لە 2 ملیۆن دۆلار و بۆ تەنها یەکجاریش بەکاردەهێندرێت. . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، کۆمپانیای نۆڤارتسى سویسری ڕەزامەندى بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی وەرگرتووە بۆ خستنە بازاڕى ئەو دەرمانە، کە بۆ نەخۆشییەکی بۆماوەیی کوشندە بەکاردەهێندرێت کە توشی منداڵانی ساوا دەبێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە گرانی نرخی ئەو دەرمانەیە. . ڕۆیتەرز ئاماژەى بەوەشکردووە، نرخی ئەو درمانە کە ناوى لێنراوە "زۆلجێنزما" چارەسەرى نەخۆشى لەناوچونی ماسولکەکانی شەویلگەی منداڵی ساوا دەکات، بریتیە لە دوو ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، ئەمەش وایکردووە کەسانى ئاسایی نەتوانن بەدەستى بێنن. .   بەڕێوەبەرانى کۆمپانیاکەش لەبارەى گرانى نرخى ئەو دەرمانەوە دەڵێن، گرانى نرخەکەى بۆ ئەوە دەکەڕێتەوە کە چارەسەرێکى یەکجارییە و بە یەکجار بەکارهێنانى چارەسەر دەبێت. .   نەخۆشى لەناوچونی ماسولکەکانی شەویلگەی منداڵی ساوا، نەخۆشییەکى بۆماوەییە وا لەمنداڵەکە دەکات لە توانایدا نەبێت دەست بەسەرماسولکەکانیدا بگرێت، بەمەش ڕوبەڕوی چەندین کێشە دەبێتەوە لە قوتدانی شیر و هەناسەدان، هەروەها ناتوانێت سەری بەرز بکاتەوە و دابنیشێت بەبێ یارمەتیدانی لەلایەن کەسانی دیکەوە، لە هەندێک بارودۆخیشدا منداڵەکە توشى ئیفلیجى دەکات، لە هەر 10 هەزار منداڵیشدا یەک منداڵ توشى ئەو نەخۆشییە دەبێت. . .