گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راپۆرتێك لەبارەی نهێنی سەردانی وەزیری بەرگری توركیا

2021.01.19 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێك لەبارەی نهێنی سەردانی وەزیری بەرگری توركیا

ناس کورد-

راپۆرتی رۆژنامەیەكی چاپی لەندەن باس لەوە دەكات توركیا پێویستیی عێراقی بە ئاو قۆستووەتەوە بۆ سەپاندنی دیدگای ئەمنیانەی خۆی بەسەریدا كە دەستێوەردانی سەربازیش لەخۆدەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەی ئەلعەرەب كە لەشاری لەندەن دەردەچێت لەراپۆرتێکدا (19ی کانوونی دووەمی 2021) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە "تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی دۆسیەی ئاوەوە ئەجنداکانی خۆی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، کەدواتر دەبێتە دەرگایەک بۆ دەستێوەردانی سەربازیی و ئەمنی ڕاستەوخۆ لەناو خاکەکەیدا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەرامەکانی تورکیا لەو بارەیەوە خۆی دەگرێتەوە لەدانانی بنکەی هەمیشەیی لە ناوچە سنورییەکانی لەناو خاکى عێراق کە بتوانێت لە ڕێگەیەوە شوێنپێیەک لەو وڵاتەدا بۆ خۆی زامن بکات لەپاڵ ئێراندا و ببێت بەلایەنێکی سەرەکی و بەربەرەکانی بکات لەسەر هەژموون لەعێراقدا کە ڕووبەرێکی فراوانە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی .

 

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، هێڵی سنوریی ئەمنیی تورکیا بە  قوڵایی خاکی عێراق وەک خۆی بمێنێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکەن تورکیا پاشەکشە لەو ناوچانە نەکات کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی " چڕنووگی پڵنگ " پێی گەیشتبوو، چونکە حکومەتەکەی ئەردۆغان پێشینەی لەو جۆرە هەیە لەسوریا و تەنانەت لەعێراقیشدا.

 

سەرچاوە عێراقییەکان جەختیانلەوەکردووەتەوە، گفتۆگۆکانی تورکیا لەسەر" بنکە کاتییەکان" تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی خۆئامادەبونێکی سەربازیی هەمیشەیی لەناوچە سنورییەکانیدا لەگەڵ عێراق، گەواهی ئەو ڕاستییەش ڕەتکردنەوەی تورکیایە بۆ داواکارییەکانی عێراق بۆ لابردنی بنکە سەربازییەکەی لەباشیک کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەنزیک موسڵ داینابوو.

 

شەوی ڕابردوو خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان.

 

ئەو سەردانەی شاندی تورکیا بڕیاربوو ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی کوژرانی دوو فەرماندەی پاسەوانی سنور لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەردانەکە هەڵوەشێنرایەوە.